هێشتا سەدان و بگرە هەزاران کەس لە ئێزدییە ڕفێندراوەکان چارەنووسیان نادیارە، شەنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە، ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرێت، هیچ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان نەکراوە، کەچی پارتی دیسانەوە خۆیی کردووەتەوە خاوەنی ئەوان.
بارزانییەکان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان چەندین پەیامیان بڵاوکردووەتەوە کە هیچ لە دۆخی ئێزدییەکان ناگۆڕێت و ناتوانێت قەرەبووی ئێش و ئازارەکانی ئەوان بکاتەوە.
ئێزدییەکان زیاتر لە هەر کەس و لایەنێک، لە پارتی و بارزانییەکان توڕەن. هێزەکانی پارتی ساڵی 2014 بە فەرماندەیی سیروان بارزانی شەنگالیان بەجێهێشت و ئەو کارەساتە گەورەیە ڕوویدا. بە هەزاران کچ و ژنی ئێزدی کەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعش و بە هەزارانی دیکە کۆمەڵکوژ کران.
پارتی تەنیا دەیەوێت لە ئاستی نێودەوڵەتی و بۆ ڕاکێشانی هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوام دۆسیەی ئێزدییەکان و شەنگال بەکاربێنێت.