قەیرانی مووچە بە هۆی سیاسەتی مەسرور بارزانییەوە سەریهەڵدایەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێم ڕێگەی بە لێژنەیەکی بەغدا نەدا بۆ هەڵسەنگاندنی داهاتی ناوخۆ سەردانی هەولێر بکات.
ئەم بڕیارەش ڕاستەوخۆ لە لایەن مەسرور بارزانییەوە بووە و لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکیی قەیرانی مووچەیە.
لە کاتێکدا کە مووچەخۆران دڵیان بە چارەسەرکردنی کێشەکە و هاتنی پارە لە بەغداوە خۆشکردبوو، بەڵام سەرۆکی حکومەت وەک هەمیشە ڕێکەوتنەکەی تێکداوە و جارێکی تر قووتی سەر سفرەی مووچەخۆرانی بڕییەوە.