زیاتر لە 33 ساڵە هەرێمی کوردستان لە نێوان دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دابەشکراوە. پارتی لە هەولێر و دهۆک و یەکێتی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان باڵادەستە و هەموو سەروەت و سامان و حوکمڕانییان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە.

ئەوەی داهاتی نەوتی و ناوخۆیی بێت لە لایەن ئەم دوو بنەماڵەوە تاڵان کراوە. دەیان ساڵە چەند ڕواڵەتێکی هەمیشەیی حوکمی کوردستان دەکەن.

خەڵک قووتی سەر سفرەی بە هۆی سیاسەتی چەوت و عینادی شەخسیی ئەوانەوە لە لایەن بەغداوە بڕاوە، کەچی هەر یەکێک لە ئەندامانی ئەم دوو بنەماڵەیە بە تایبەتی بارزانییەکان دەزگای میدیایی و فڕۆکەی تایبەت و دەیان کۆمپانیا و سەدان شوقەیان هەیە و لە وڵاتانی دەرەوەش بە سەدان ملیۆن دۆلاریان داناوە.

کە دەگاتە ئەوەی خەڵک داوای ماف و مووچەی خۆی دەکات، ڕێگری دەکەن بەغدا پارەی ئەوان بدات و خەڵک و چالاکوانان بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەوان دەیان ساڵە خیانەت لە خەڵک و کوردستان دەکەن.

بە ڕاستی کە ئەم هەرێمە، کوردستان نییە، هەرێمی دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە کە بە زەبری هێزی چەکداری حوکمی خۆیان سەپاندووە.