بە هۆی سیاسەتەکانی مەسرور بارزانییەوە بە تایبەت لە مامەڵەکردن لە گەڵ بەغدا، بژێوی ژیانی زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستان کەوتە مەترسییەوە و بە تایبەت مووچەخۆران هێزی کڕینیان لە دەست داوە و تەنانەت بە قەرزیش ناتوانن پێداویستییەکانیان دابین بکەن.
بەڵام مەسرور بارزانی بۆ کەسانی دیکە زیاترین مووچەی دابین کردووە. بۆ نموونە، کەسێک بە ناوی ڕێناس تۆفیق وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم مانگانە 6 ملیۆن و 500 هەزار دیناری وەرگرتووە، بە بێ ئەوەی هیچ ئیشێکی کردبێت و تەنیا لە بەر جوانییەکەی ئەو پارەی پێدەدرێت.
ئەمەیە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی. خەڵک لە مەینەتدا بژین و تاقمێکی نزیک لە خۆی، ژیانی شاهانەیان هەبێت.