لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی سەردانە شاراوەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا ئاشکرا بوو. ئامانجی سەردانەکەش کە لە ڕێگەی لۆبی و خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بووە، ئەوە بووە کە بتوانێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ببینێت.

مەسرور بارزانی بەردەوام هەوڵیداوە خۆی بە خاوەن پەیوەندییەکی بەهێزی دەرەوە، بە تایبەتی لە گەڵ ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ، بناسێنێت، بەڵام سەردانەکانی وا دەرکەوتووە کە تەنیا وێنەگرتنێک بووە و بەس.

سەردانەکانی دەرەوەی مەسرور بارزانی هیچ بایەخێکی نییە و سوودی بۆ کوردستان و خەڵکەکەشی نییە.